سەرۆک وەزیران جەختی دەکاتەوە لەسەر بەردەوامبوون لە پشتیوانی گەورەی حکومەت بۆ کەرتی وەرزش
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە بۆ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق عەقیل موفتن جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە پشتیوانی گەورەی حکومەت بۆ کەرتی وەرزش.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە تیایدا هاتووە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق، عەقیل موفتن.
سەرۆک وەزیران بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پیرۆزبایی لە موفتن کرد بەبۆنەی سەرۆکەوتنی لە سەرۆکایەتی کردنی نووسینگەی جێبەجێکاری لیژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپی لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە پشتیوانی گەورەی حکومەت بۆ کەرتی وەرزش و برەودان بە پڕۆژە و پرۆگرامە وەرزشییەکان، کە یارمەتیدەرن بۆ پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەکان و پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و پاڵەوانەکان لە یارییە جۆراوجۆرەکان و پێشبڕکێکاندا.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پڕۆژەی "پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد" کرد کە لە سەردەمی حکومەتی ئێستادا دامەزراوە و گرنگی جێبەجێکردنی، کە پرۆژەیەکی بەرزخوازە بۆ دروستکردنی پاڵەوانانی ئۆڵۆمپی شایستە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیاد و بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە پاڵەوانێتییەکان.
