سەرۆک وەزیران:حکومەتە خۆجێیەکان دەبێت بەگیانی یەک تیم کاربکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی دانیشتنی دووەمی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان ئەو پارێزگایانە دەکات کە پەیوەست نین بە هەرێمەوە بە ئامادەبوونی پارێزگاران و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا نوێیەکان.
سودانی ئاماژەی بە ئەوە کرد کە پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نوێنەرایەتی بەهێزکردنی ئەو لامەرکەزییە ئیدارییە دەکات کە دەستوور پەسەندی کردووە و هێزە سیاسییەکان بەپەرۆشن بۆی، هەروەها جەختی لە گرنگی کارکردن بە ڕۆحی یەک تیم و بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان کردەوە و حکومەتە خۆجێییەکان بەرنامەی بنیاتنانی پێداویستییەکان لە ئەستۆ بگرن، بە گوێرەی بەرنامەی حکومەت، چونکە بەشێکی دانەبڕاوە لە دەسەڵاتی جێبەجێکاری دەوڵەت.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت هەنگاوی گرنگی ناوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە ڕێی وەزارەت و پارێزگاکانەوە و جەختی لە هەڵسەنگاندنی سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان کردەوە و دەبێت ملکەچی بەرنامەیەکی کردەیی بن دوور لە کۆتا، بۆ ئەوەی بەدووربن لە ناردنی پەیامی نەرێنی بۆ هاوڵاتیان، هەروەها پێویستە حکومەتە ناوخۆییەکان بەردەوام بن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەموو توێژەکانی کۆمەڵگادا لە پارێزگاکان و جەخت لەسەر لایەنە خزمەتگوزارییەکان بکەنەوە چونکە نوێنەرایەتی داواکاری سەرەکی هاوڵاتیان دەکەن.
هەروەها سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان دەستەیەکە بەپێی یاسا پێکهاتووە بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان و دانانی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی لێهاتووییە هاوبەشەکان و جەختیشی کردەوە لە سەر دانانی خشتەی بودجەی ساڵی 2024، کە شایستە داراییە زیادکرداوەکان لەخۆدەگرێت بۆ پارێزگاکان و تەرخان دەکرێت بۆ ژێرخان.
سودانی ڕوونیکردەوە، حکومەت بە پەرۆشە بۆ سەرخستنی ئەرکی حکومەتە خۆجێیەکان سەرەڕای بوونی ئەو کەسانەی کە حەزیان لە بینینی سەقامگیری نییە لە وڵاتدا و جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێوەبردنی دروستی سامانی گشتی ئاماژەی ئەرێنی و دروست پێشکەش دەکات و پێویستی بە کارکردن هەیە لەگەڵ تێڕوانینێک کە ساڵانی داهاتوو لەبەرچاو بگرێت و مافەکان جێبەجێ بکات.
