سەرۆک وەزیران خواستی عێراقی ڕوونکردەوە بۆ کردنەوە بەڕووی هەموو بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئابووریدا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە،خواستی عێراقی ڕوونکردەوە بۆ کردنەوە بەڕووی هەموو بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئابووریدا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆنی پایتەخەتی ئەمریکا، پێشوازی کرد لە سەرۆک وەزیرانی چیک پیتەر فیالا و شاندەکەی یاوەری، کە لە ئێستادا سەردانی ئەمەریکا دەکات هاوکات لەگەڵ سەردانە فەرمییەکەی سودانی.
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی هەماهەنگی نێوان عێراق و کۆماری چیک کرا لەگەڵ ئەگەری باشترکردنی ئاڵوگۆڕ و کردنەوەی دەرفەتی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی چیک لە کەرتە جیاجیاکانی ئابووری و پەرەپێداندا، هەروەها سودانی هاوتا چیکییەکەی دڵنیا کردەوە لە خواستی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی بانگهێشتنامە فەرمییەکەی کە بە سەرۆک وەزیران گەیشتووە بۆ سەردانیکردنی پراگی پایتەخەت لە نزیکترین دەرفەتدا، بەمەبستی تاوتوێکردنی دەرفەتی هاوبەشی زیاتر و هاریکاری دوو قۆڵی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خواستی عێراقی ڕوونکردەوە بۆ کردنەوە بەڕووی هەموو بوارەکانی ئاڵوگۆڕی ئابووریدا، بەتایبەتی لەگەڵ پڕۆژەکانی ڕێنیسانسی شارستانی و ژێرخان کە ئەمڕۆ عێراق بەخۆیەوە دەیبینێت و ئەگەری بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی چیک لە هەموو ئاستەکان و دەرفەتی وەبەرهێنانی بەردەست، جگە لە بەشداریکردن لە کەرتی تایبەتی عێراق لە زۆر بواردا کە کەرتی کارکردن و بازرگانی لە عێراق پێویستیان پێیەتی.
