سەرۆک وەزیران داوا لە پارێزگارەکان دەکات کە پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەکانی بڕیارنامەی 320
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە پارێزگارەکان کرد، مامەڵەی زەوی و زار کە بڕیارنامەی ٣٢٠ دەیگرێتەوە خێراتر ڕایی بکەنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە کۆمەڵێک هاوڵاتی سوودمەند لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (320)ی ساڵی 2022 کرد، کە تێیدا پاش گۆڕینی جۆری زەویوزارەکان لە کشتوکاڵیەوە بۆ نیشتەجێبوون، تاپۆی خاوەندارێتییان پێشکەش کرا، بە ئامادەبوونی ئەمینداری بەغداد."
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سوودانی "ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد کە بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری (320ی ساڵی 2022) دراون، کە حکومەت وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان پەسەندی کردووە کە لەسەر زەویی کشتوکاڵی دروستکراون، و پێویستی بە تەواوکردنی مامەڵەکانی سوودمەندان، بەتایبەتی کە زۆرێک لە گەڕەکەکانی بەغداد ئاوەدان و ڕێکوپێکن بەڵام زەویی کشتوکاڵین و بەهۆی هۆکاری یاساییەوە خزمەتگوزارییان نییە، بۆیە ئەم بڕیارە چارەسەرێکی نموونەیی بوو بۆ کێشەی جۆری زەوی نیشتەجێکراو."
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە "حکومەت هەوڵێکی نائاسایی داوە بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێکارەکانی تایبەت بە گۆڕینی جۆری زەوی و دابەشکردنی تاپۆکان، و کاری لەسەر قۆناغکردنی بڕی پارەی فرۆشتنی زەوییەکە بۆ هاوڵاتیان کردووە، لە ڕێگەی پێدانی 10%ی بڕی پارەکە و قۆناغکردنی پاشماوەکەی بۆ 20 ساڵ، و پێدانی تاپۆی فەرمی بەو ماڵانەی کە ساڵانێکە تێیدا نیشتەجێن."
سوودانی "شانازی خۆی دەربڕی بە دەرکردنی بڕیاری 320، و جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە تەواوکردنی مامەڵەکان لە ناوچەکانی تر کردەوە، هەروەها داوای لە پارێزگاران کرد بۆ خێرا تەواوکردنی ڕێکارەکان بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیە گرنگە کە دۆخی دانیشتوان ڕێکدەخات؛ چونکە هاوڵاتی دەبێت هەست بە گرنگیپێدانی دەوڵەت بکات لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی
