سەرۆک وەزیران داوا لە کەرتی پیشەسازی تایبەت دەکات، وەبەرهێنان لەو کەرەستە سەرەتایانە بکەن کە لە عێراقدا بەردەستن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای نەجەف کارە جێبەجێکارییەکانی لە پڕۆژەی کارگەی دیار بۆ بەرهەمهێنانی شوشە ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوەئەم پڕۆژەیە یەکەم پڕۆژەیە، بەپێی ئەو گەرەنتییە سەروەریانەی کە لە بودجەدا پەسەند کراون و بە هەماهەنگی لە نێوان بانکی بازرگانی عێراقی TBI و بانکی هەناردەکردنی ئەڵمانیا جێبەجێ دەکرێت، هەروەها نوێنەرایەتی گرنگترین شێوەکانی هاریکاری لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا دەکات کە بناغەکانی لە میانەی سەردانەکەی بەڕێزیاندا بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دانرا.
سودانی پیرۆزبایی دەستپێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگەی کرد و هەوڵەکانی دەستەی شارە پیشەسازییەکان و وەزارەتی پیشەسازی و لایەنە پاڵپشتییەکانی دیکەی بەرز نرخاند و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارگەیە لە شارێکی پیشەسازیدا جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن وەبەرهێنەرێکەوە کە هەموو خزمەتگوزارییەکانی گرتووەتەئەستۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها شارە پیشەسازییەکە ئامادە کاری دەکات بۆ لەخۆگرتنی پیشەسازییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ئەمەش تایبەتمەندییەکە و ئاواتەخوازین لە هەموو پارێزگاکاندا جێبەجێ بکرێت.
سودانى ئاماژەی بە پڕۆژە نوێیەکە کرد، کە یەکەم پڕۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی شوشە و توانای بەرهەمهێنانی 800 تەن شوشەى هەیە لە ڕۆژێکدا، واتە 25%ی پێویستی بازاڕی ناوخۆ دابین دەکات، کارگەکە پشت بە مادەی سیلیکا دەبەستێت کە لە عێراقدا بەردەستە و جەختی لە بەردەستبوونی چەندین ماددەی سەرەتایی دەکیە کردەوە کە وەبەرهێنانیان بۆ نەکراوە، هەروەها فەرمانی پێویستی جێبەجێکردنی کرد بەپێی پلان و خشتەی کات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پشتیوانی حکومەت کردەوە بۆ کەرتی تایبەت و دابینکردنی گەرەنتی بۆ هەموو پڕۆژانەی کە نوێنەرایەتی ئەولەویەتەکان دەکەن، بەتایبەتی کەرتی نیشتەجێبوون و بیناسازی کە نوێنەرایەتی خواستێکی گەورە دەکات بۆ کەرەستەکانی بیناسازی و ئاماژەی بەوە کرد وڵاتکەمان پێویستی بە سێ ئەوەندەی کارگەکانی ئێستا هەیە بۆ داپۆشین و داوای لە کەرتی تایبەتی کرد وەبەرهێنان لەم دەرفەتە گرنگە بکەن لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی حکومەت لە لابردنی بەربەستەکان و بیرۆکراسی، چونکە ئەم ڕێچکەیە دەرفەتی کاری ڕاستەقینە دابین دەکات و پیشەسازییە گەورەکان لەم شارە و شارە پیشەسازییەکانی دیکە خۆجێی دەکات.
