سەرۆک وەزیران داوای وەبەرهێنان هونەر دەکات بۆ پتەوکردنی وێنەی عێراق لەبەردەم جیهان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە کۆمەڵێک هونەرمەندی عێراقی کە بەشدار بوون لە فێستیڤاڵی "هونا عێراق" سەرۆک وەزیران داوای وەبەرهێنان هونەری کرد بۆ پتەوکردنی وێنەی عێراق لەبەردەم جیهان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک هونەرمەندی عێراقی کە بەشداریی فێستیڤاڵی "هنا عێراق""ـیان کرد کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی عێراق"ـەوە لە بەغداد بەڕێوەچوو.
وتیشی سودانی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی هونەر و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژیانی خەڵک و بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی و چاندنی ئیرادە لەنێو خەڵکدا، و داڕشتنی بیروڕای گشتی و جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق دەوڵەمەندە بەو هونەرمەندانەی کە کاریگەرییەکی کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییان هەبووە، بەو پێیەی هونەرمەندانی خوێندەوار نوێنەرایەتی ویژدان و دەنگی کۆمەڵگا دەکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە سەردەمی دەسەڵاتی دیکتاتۆری کرد، کە فشاری خستە سەر کۆمەڵگەی هونەری و گۆڕەپانی هونەری و کولتووری ترساند و لە سایەی ئەو ئازادییەی کە سیستەمی دیموکراسی ئەمڕۆ لە عێراقدا دابینی کردووە وا نەماوە و جەختی لە گرنگی وەبەرهێنان لە هونەر بەهەموو شێوەکانیەوە بۆ ڕەنگدانەوەی وێنەی عێراق و دۆکیۆمێنتکردنی پاڵەوانێتی گەلەکەی کردەوە.
