سەرۆک وەزیران داوای چارەسەرکردنی سەرپێچیەکان و دامەزراندنی کەشێکی تەندروست بۆ منداڵان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، سەبارەت بە دوورخستنەوەی عێراق لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی منداڵ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ستایشی هەوڵە دڵسۆزەکانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دەرەوە دەکات، بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی منداڵان و دورخستنەوەیان لە پێشلکاری، بەگوێرەی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئەم توێژە و دانپێنان بە ئەم پرۆسەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەم هەوڵە بووە هۆی ڕاسپاردەیەک لە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرزکردنەوەی ناوی عێراق لە ڕاپۆرتە نەتوەییەکان لە داهاتوودا، تایبەت بە پاراستنی منداڵان، ئەمەش دوای بەدەستهێنانی پێشکەوتنی دیار لەم بوارەدا و سەرکەوتنی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی دژ بە منداڵان، بەپێی دانپێدانانە نەتەوەییەکان.
سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە ئەم بۆنەیە ببێتە هاندەرێکی زیادە بۆ دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بۆ چاودێری کردنی توێژی منداڵان، بە مەبەستی بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی پێشێلکاری و ئاماژەکانی پێشوو، وەک دووپاتکردەوەی پێگەی عێراق لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ منداڵان کە پەروەردەیەکی تەندروست و بنیاتنانیان بە یەکسانی دەستەبەر بکات، هەروەها دڵنیابوون لە پێشخستنی چوارچێوەی فەرمی و نافەرمی کۆمەڵایەتی بۆ چاودێریکردنی منداڵان.
