سەرۆک وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە هەموو مەرجەکان بۆ سەرکەوتنی ساڵی نوێی خوێندن ڕەخسێندراوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەردانی جەخت لە ئامادەیی هەموو پێداویستییەکانی سەرکەوتنی ساڵی نوێی خوێندن دەکاتەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی ئامادەیی ئەلسەدرەینی کرد لە شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد، سەرۆک وەزیران ئامادەی ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی ئاڵا و خوێندنەوەی سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق بوو، بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە، پاشان زەنگی قوتابخانە لێدرا بۆ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 و ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی ئاڵا بەخۆوەبینی.
سودانی پیرۆزبایی لە خوێندکاران و کۆمەڵگەی پەروەردەیی لە سەرانسەری عێراق کرد بە بۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، کە ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی بووژانەوەیەکی نوێ لە وڵاتەکەماندا و گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان بەخۆوە دەبینێت، هەروەها سەرەتایەکی نوێ لە پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەتدا.
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە کارئ زیاتر پێشکەش دەکات بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجەکانی پێداویستییەکانی ئەم ساڵی خويندن و ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی بۆ کۆمەڵگەی پەروەردەیی دابین دەکرێت، پيزانیب نییە، بەڵکو دانپێدانانە بە ڕۆڵی مامۆستایان لە کۆمەڵگە و بنیاتنانی دەوڵەتدا، هەروەها تیشکی خستە سەر پابەندبوونی حکومەت بە تەواوکردنی چەندین پڕۆژەی ژێرخانی گرنگ و دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خوێندکارانی ڕاساپرد سەرکەوتوو بن و سەرنجیان لەسەر خوێندنەکەیان بێت و گوێ لە مامۆستاکانیان بگرن و گرنگی بە پرۆگرامی خوێندن بدەن، و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ساڵێک پێشوازی لە خوێندکارە بەڕێزەکان دەکات، لە کۆتایی ساڵی خوێندنیشدا پيشوازی لە گروپێکی نوێیان دەکات بۆ ئاهەنگگێڕان و ڕێزلێنان لێیان بۆ نایابییان.
