سەرۆک وەزیران ستراتیژییەکی پێشوەختە بۆ پەرەپێدانی تەواوی بەرگری شارستانی ئاشکرا دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە حکومەتەکەی بەرگری شارستانی و پەرەپێدانی لە پێشینەی داناوە، هاوکات ستراتیژییەکی پیشوەختە ئاشکرا کرد بۆ پەرەپێدانی تەواوی بەرگری شارستانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی بیستەمین کۆنفرانسی سەرۆکانی دەزگاکانی بەرگری شارستانی و پاراستنی مەدەنی (بەرگری شارستانی) لە بەغداد کرد، بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی.
وتیشی سودانی لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسەکەدا بەخێرهاتنی شاندە بەشداربووەکانی کرد و جەختی لە گرنگی دەرکردنی ڕاسپاردە و ئەنجامەکان کردەوە، بۆ ئەوەی بەشدار بن لە پێشخستنی ئەم کەرتە گرنگە کە نوێنەرایەتی یەکێک لە گرنگترین و بەرزترین ئەرکەکان دەکات، ئەوەشی ڕوون کردەوە، ئەو ئەرکانەی کە لەلایەن کارمەندانی بەرگری شارستانییەوە ئەنجام دەدرێن نوێنەرایەتی هێڵی یەکەمی بەرگری دەکەن لە ڕێگریکردن لە بەردەوامیی کارەساتەکان و چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانیان و ڕزگارکردنی ژیان و ماڵ و موڵک.
سەرۆک وەزیران ڕۆڵی بەرچاوی کارمەندانی بەرگری شارستانی و پاراستنی مەدەنی و قوربانیدانەکانیان بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتیان بەرز نرخاند و ڕایگەیاند کە ئەوان نێردراوی ئاشتی و یەکڕیزی نێوان وڵاتان و گەلەکانیانن لە کاتی کارەسات ڕووداوی سروشتیدا وئاماژەی بە پاڵپشتی بەرگری شارستانی عێراقی لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای برا و دۆستی دیکە بۆ سوریا وەبیرهێنایەوە کاتێک لەم دواییانەدا دارستانەکانی کەنار دەریاکانی ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان بوونەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە تاوانە دڕندەکانی جەنگی غەززە و بەئامانجکردنی کارمەندانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی و تەندروستی کرد، جگە لە هێرشە بەردەوامەکانی سەر لوبنان، کە پێویستە وڵاتانی عەرەبی هەوڵەکانیان کۆبکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و نەهێشتنی کاریگەرییەکانی ئەو هێرشانە.
