سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات سەبارەت بە جێبەجێکردنی پلانەکانی پەرەپێدان و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە نوێنەرانی دەزگای دارایی نێودەوڵەتی (IFC) و لیژنەی پەیوەندیدار بە ئامادەکردنی پلانەکان بۆ نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادی لەخۆگرتبوو.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- سودانی پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتێکی ورد کرد لەسەر پلانە ئامادەکراوەکان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و ژمارەیەک تێبینی پەیوەست پێوە تۆمارکرا لەگەڵ گرنگترین پێشنیارەکان بۆ تێپەڕاندنی هەندێک لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کارەکە دەبنەوە،,,
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ,,سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد کە ئەو راپۆرت و پێشنیارانە پەسەند بکەن و گفتوگۆیان لەسەر بکەن بۆ دۆزینەوەی تێڕوانینێک کە لەگەڵ ڕێباز و ئاڕاستەی حکومەتدا بگونجێت سەبارەت بە ئەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بە تایبەتمەندییەک بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییە پەسەندکراوەکاندا بگونجێت و خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکات و ببێتە ڕووکارێکی گرنگ کە شایانی ناوبانگی عێراق و پێگەی کولتووری بێت.
