سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی و پەرەپێدانی کارەکانی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە کارەکانی تایبەت بە چاککردنەوە و پاراستنی فڕۆکەکان کرا، بەڕێزیان فەرمانی بە دانانی پلانێک کرد بۆ تەواوکردنی پرۆسەکانی چاککردنەوە لە ماوەیەکدا کە ئەمساڵ تێنەپەڕێنێت، هەروەها لە کۆبونەوەکەدا باس لە زیادکردنی تیمەکانی هێڵی ئاسمانی و ڕاهێنانیان کرا، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیاران بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ ناوبانگی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێداچوونەوە بە خشتەی ئۆتۆماتیکیکردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی کرا کە لەلایەن کۆمپانیای (ئۆدوو)ەوە ئەنجام دەدرێت و تایبەتمەندە لەم بوارەدا و گفتوگۆکرا لەسەر هەنگاوەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لە بواری فرۆشتنی بلیت بە شێوەی ئەلیکترۆنی و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی لە کارکردن لە ئەم بابەتە و ئاسانکردنی تۆمارکردن بە تەلەفۆن.
کۆبوونەوەکە پێداچوونەوەی بە کارەکانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کرد بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی یەکێتی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (ئیاتا) بە مەرجێک ئەم بابەتە تەواو بکرێت لە ماوەیەکدا کە حوزەیرانی ئەمساڵ تێ نەپەڕێنێت، هەروەها تاوتوێی بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی یاریدەدەر کرا لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە باشترین مۆدێلەکان لەلایەن ڕاوێژکارێکی تایبەت بە سیستەمی فڕۆکەوانییەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام کۆتایی هات بۆ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو ڕاسپاردانەی کە بەدەستیان هێناوە سەبارەت بە کارکردنی هێڵەکان و پەرەپێدانی.
