سەرۆک وەزیران لە شەرم شێخ لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا دیدارێک ئەنجام دەدات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لە شەرم شێخ لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا دیدارێک ئەنجام دەدات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی شەرم شێخ تایبەت بە غەززە لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دیدارێکی ئەنجامدا.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێ کرا، هەروەها باسیان لە کۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی کرد، سەرۆک فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە چەندین کۆمپانیای فەرەنسی تایبەتمەند لە بواری وزە و ژێرخان و بەرگری و ئاو لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە دەبن و خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست دەکەن.
هەر لە دیدارەکەدا تەوەری سازدانی کۆنفرانسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە بە سەرۆکایەتی فەرەنسا خرایە بەرباس و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاگربەست و پتەوکردنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی هەوڵە مرۆییەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی بەپەلە بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی لە غەززە.
