سەرۆک وەزیران لەرێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە لە تەندروستی ئەمیری کوێت دەپرسێت
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی کوەیت، شێخ "مشعەل ئەحمەد جابر سەباح " ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی ئەمیری دەوڵەت لە کوێت شێخ "نەواف ئەحمەد جابر سەباح" نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- سەرۆک وەزیران لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا،هیوای تەندروستی باش و زوو چاکبوونەوەی بۆ ئەمیر و گەلی کوەیتی برا خواست ،هەروەک هیوای بەردەوامی سەقامگیری و بەرەو پێش چوونی بۆ کەویت کرد . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو :- کە هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا گفتوگۆ کراوە لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، و ڕێگاکانی پەرەپێدان و پتەوکردنی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا،بە شێوەیەک کە سوودی بۆ بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا هەبێت. هەروەک جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامی و پەیوەندی هاوبەش بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەکان لە دژی گەلی فەلەستین، و خێراکردن لە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە.
