سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای جی ئەی ڤێرۆنا بۆ وزە کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتۆن پێشوازی کرد لە سەرۆکی کۆمپانیای جی ئێی ڤێرۆنا سکۆت سترازێک کە پسپۆڕە لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای وزە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانبڵاویکردەوە
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی کارەکانی کۆمپانیاکە کرا لە عێراق و ئاسۆی بەرهەمهێنانی وزە لەداهاتوودا، لە چوارچێوەی پرۆسەکانی گەشەپێداندا کە لە کەرتی نەوت و کەرتی کارەبادا ڕوودەدەن، هەروەها لە ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەتدا کە تیشک دەخاتە سەر پەرەپێدانی ئەم کەرتانە و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی لێهاتووی و توانای بەرهەمهێنان و دابەشکردنی وزەی کارەبا.
سودانی ڕوونیکردەوە کە حکومەت پێشوازی لە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا بەناوبانگەکان دەکات و هەموو ئاسانکارییە پێویستەکان پێشکەش بە وەبەرهێنان دەکات، هەروەها بانگهێشتی کۆمپانیاکەی کرد بۆ کردنەوەی وۆرکشۆپی چاککردنەوە بۆ تۆرباینەکانی بەرهەم هێنان لەناو عێراقدا، بەمەبستی کورتکردنەوەی کاتی چاککردنەوە و بەشداریکردن لە ڕاهێنانی کارمەندە نیشتمانییەکانی عێراق.
