سەرۆک وەزیران ميوانداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، مەحەممەد شەیاع سودانی ميوانداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی کەرکوک.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەممەد شەیاع سودانی، ئێوارەی رۆژی شەممە (9ـی ئەیلولی 2023) میوانداری کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبوسی.
کۆبوونەوەکە لەسەر دۆخی ئێستای پارێزگای کەرکوک و ڕێگاکانی باشترکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری پارێزگاکە، کە تیایدا گفتوگۆی فراوان بەڕێوەچوو.
هاوپەیمانێتیەکە سەرکۆنەی ڕووداوەکانی کەرکوک و ئەو ئاژاوە ئەمنییانەیان کرد کە هەڕەشە لەسەر ئاشتی هاوڵاتیان و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە کرد، و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوەی ڕوویداوە کردەوەیەکی قبوڵنەکراوە لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت و لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت و پێویستە هەموو لایەنەکان ئەولەویەت بە بەرژەوەندی باڵای پارێزگاکە و هاوڵاتیانی بدەن و وتەوێژ وەک کلیلی ڕەتکردنەوەی ناکۆکییەکان و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکوک بمێنێتەوە.
هاوپەیمانێتیەکە داوای پابەندبوون بە گفتوگۆیەکی نیشتمانی کرد کە پشتیوانی لە ئارامی و بڵاوکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای کەرکوک بکات، کە تایبەتمەندی و هەمەجۆرییەکەی ناسراوە، چوونکە سەرچاوەی هێزە بۆ هەموو ئایین و نەتەوەیەکی عێراق لە پارێزگاکەدا، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر هەندێک خاڵ ڕێککەوتن کە بریتی بوون لە پێکهێنانی لیژنەیەکی سەرکردایەتی لە هاوپەیمانیەتیەکە بۆ سەردانیکردنی پارێزگای کەرکوک و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو پێکهاتەکانی پارێزگاکە و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ کێشەکان، لەسەرەتادا چارەسەر کردنی کێشەی بارەگاکان و لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئیداری لە کەرکوک بە شێوەیەک کە هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانیدا بپارێزێت، هەروەها پشتیوانی کردن لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی لە پێناو لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکانی کەرکوک و جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتی و سزادانى هەر کەسێک کە دەستی لە ڕووداوەکان بووە و سەر بە هەر لایەنێک بێت، لە خاڵی سێیەم، پابەندبوونی لایەنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو ڕێککەوتنە سیاسییەی کە لە بەرنامەی وەزیراندا جێگیرکراوە و لەگەڵ دەستوور و یاسادا هاوسەنگە و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە، هەروەها جەختکراوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕی میدیا و گفتوگۆکردن لەسەر جیاوازیی ڕاو بۆچوونەکان لە نێو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەو شێوەیەی کە بڕیارە لە کانونی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، و هەروەها لە پارێزگای کەرکوکیش ئەنجام بدرێت، لە کۆتای ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشتگیری کردن لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ میوانداریکردنی وەزیرانی دارایی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هاتووە.
