سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی ئوردن تاوتوێی هاوکاریی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و باڵیۆزی ئوردن، ڕێگاکانی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگه‌یه‌ندراوێکدا بەاویکردەوە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە مۆنته‌سر ئەلزوبه‌عی باڵیۆزی شانشینی هاشمیی ئوردنی لە عێراق کرد.
لە کاتی کۆبوونەوەیه‌کدا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە نێوان هەردوو وڵات‌دا گفتوگۆ کرا، هه‌روه‌ها ڕێگاکانی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی لە چوارچێوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئوردنی تاوتووێكران، بە شێوەیەک کە هاوکاری ستراتیژی بنیاتنەر زیاتر بكات و بەشداری له‌گەیشتن بە بەرژەوەندی گەلانی دوو وڵاتی برا لە خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان بكات.
هه‌روه‌ها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه بەو دەستدرێژییە دڕندانە بەردەوامەوانه‌ی لە دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە كرد، هەروەها جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی ئاگرەکە و گەیاندنی هاوکاری بە خەڵکی کەرتی غه‌ززه کە لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی کارەساتباردا دەژین به‌هۆی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لەسه‌ر ئەنجامدانی تاوانەکانه خوێناوییەکانیان دژی خەڵکی بێ‌تاوان.
