سەرۆک وەزیران و هاوتا چیکییەکەی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و پێنج یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکەن
سەرۆک وەزیران و هاوتا چیکییەکەی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و پێنج یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگەیەندراووێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و هاوتا چیکییەکەی پیتەر فیالا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتن و پێنج یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە چەند بوارێکدا کرد.
وتیشی ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی ئەمڕۆی پێنجەشەمەیدا بۆ پراگی پایتەختی چیک.
هەروەها هاتووە"ڕێککەوتنامەی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و چیک واژۆ کرا، لەگەڵ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیک.
هەروەها لە ڕێوڕەسمەکەدا واژۆکردنی پڕۆژە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و چیک و یاداشتنامەی هاوکاری نێوان فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق و چیک و یاداشتنامەی هاوکاری نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و چیک بەڕێوەچوو، جگە لە بەڵێننامەیەک لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عێراق.
