سەرۆک وەزیران وسەرۆکی سوریا تاوتوێی بەردەوامی هێڕشە دڕندانەکەی دژ بەگەلی فەڵەستین دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆک کۆماری عەرەبی سوریا بەشار ئەسەد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پیرۆزباییان گۆڕییەوە و داوایان لە خودای گەورە کرد کە بە خێر و خۆشگوزەرانی بیگێڕێتەوە بەسەر هەردوو وڵاتی برا و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر گەلانی هەردوو وڵاتدا.
لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە تاوتوێ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ دیارترین ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە و جیهان دەبێتەوە، هەروەها باس لە بەردەوامبوونی هێرشە دڕندانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستینمان لە غەزە کرا لەگەڵ پشتگوێخستنی دەسەڵاتدارانی داگیرکەر هەموو ئەو دەنگانەی کە داوای کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە خەڵکی بێتاوان دەکەن.
