سەرۆک وەزیران پڕۆژەی ئۆتۆماتیکیکردنی مامەڵە لە فەرمانگەکانی دادنووسی دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پڕۆژەی ئۆتۆماتیکیکردنی مامەڵە لە فەرمانگەکانی دادنووسی کردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، (لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە) پڕۆژەی ئۆتۆماتیکیکردنی مامەڵەی لە فەرمانگەکانی دادنووسی کردەوە، لە بوارەکانی تۆمارکردنی وکالە و مامەڵە ڕێکخراوەکان بۆ بەکارهاێنانی یاسایی و چەسپاندنی مافەکان و دڵنیابوون لە پاراستن و پەسەندکردنی گەرەنتیەکان.
وتیشی سودانی ستایشی هەوڵی هەموو ئەو تەکنیکیانەی کرد کە کار لە پرۆژەکەدا دەکەن و یەکێکە لە پرۆژە دواکەوتوەکان و ڕێژەی تەواوبوونی نەدەگەیشتە 2% و جەختی لەوە کردەوە وەزارەتی داد یەکێکە لەو وەزارەتە خزمەتگوزارییانەی کە هەزاران هاووڵاتی لە بەغداد و پارێزگاکان سەردانی دەکەن و پەسەندکردنی مامەڵەی ئەلیکترۆنی کارئاسانی دەکات و ژمارەی سەرداینکەر کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لە دڵنیابوون لە متمانەپێکراوی ڕێکارەکان، بەو پێیەی هەموو هەنگاوەکان بە ئەلیکترۆنی دەبن، هەر لە سیرەگرتن و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆر و پێدانی ڕسوماتەوە تا دەگاتە چەسپاندنی بەڵگەنامەکە.
سەرۆک وەزیران پابەندبوونی حکومەتی بە جێبەجێکردنی پێکهاتەکانی بەرنامەی حکومەتی پەیوەست بە چاکسازیی کارگێڕی و گۆڕینی دیجیتاڵی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە کاری ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی سنووردارکردنی گەندەڵی و پاراستنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیان و ڕێگری لە حاڵەتەکانی ساختەکاری و دەستکاریکردنی مامەڵەی یاسایی و دادنوسییەکانەوە دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکان و ڕێکخستنی مامەڵەی هاووڵاتیان بکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە مافەکانەوە هەیە، هەروەها جەختی لە گرنگی ئۆتۆماتیکیکردنی تۆمارکردنی خانووبەرە کردەوە و دڵنیابوون لەوەی کە بەپێی پلان تەواو دەبێت و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کاربکەن بۆ زاڵبوون بەسەر بیرۆکراسی لە بەرامبەر سەردانکەران.
