سەرۆک وەزیران پێزانینی خۆی بۆ پەرلەمان دەردەبڕێت بۆ پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له په‌سه‌ندكردنی ره‌شنوسی بودجه‌ی 2025 ده‌كات و داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌كات، ده‌ستبه‌جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی بودجه‌كه بكه‌ن.
باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "محه‌مه‌د شیاع سودانی پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه به‌رپرسیارانه و بنیاتنه‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌رده‌بڕێت، به په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025، یاسای (13ی ساڵی 2023)، به‌گوێره‌ی ده‌قی هه‌مواركردنه‌كه كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وه‌رگیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌م كه‌سانه ده‌كات،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌می و سه‌رۆكی دانیشتنی ئه‌مڕۆ و جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مان، به له‌به‌رچاوگرتنی تێگه‌یشتن و پاڵپشتییان بۆ دیدگای حكومه‌ت، كه به‌رده‌وام بوه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی كه له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكراوه".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق باسی له‌وشكردوه، "ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌كه به‌پێی ئه‌و ده‌قه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كردوه، سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌و دۆخه لێكتێگه‌یشتنه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م قۆناغه‌یه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی به‌رزی هاوكاری نێوان حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه بۆ به‌رده‌وامبون له كاركردنی پێكه‌وه‌یی بۆ درێژه‌دان به زه‌بری چه‌رخی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و چاكسازی، كه ده‌ستیپێكردوه و ناوه‌ستێت".
باسم عه‌وادی ئاشكراشیكردوه، "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م هه‌مواركردنه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌مواركردنه بكه‌ن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی باشترین سامانه سروشتیه‌كانمان به‌تایبه‌ت سامانی نه‌وت و با ئه‌م سامانه ببێته هۆكارێك بۆ پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و وه‌ك هانده‌رێك بۆ زیاتر جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كان كه پێداویستییه‌كانی گه‌له به‌خشنده‌كه‌مان دابین ده‌كه‌ن".
