سەرۆک وەزیران پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق بەڕێز نەسیر مەمدۆڤ.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە :-لە دیدارەکەد بانگهێشتنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن سەرۆکی ئازەربایجانەوە ئیلهام عەلیێڤ نێردرابوو ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ سەردانی کردنی ئازەربایجان، هەروەها باس لە بەشداری کردنی کۆماری عێراق کرا لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
لە میانەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرا لەگەڵ پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش لە زۆرێک لە بوارەکان وەک ئابووری و ڕۆشنبیری و وزە و وەبەرهێنان.
هەروەها لە دیدارەکدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامبوونی هێرشە دڕندانەکانی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی کرا دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستینمان لە غەزە و گرنگی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ لە ڕاگرتنی ئەم هێرشە و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سڤیل.
