سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین : بەغدا لە ڕووی فیکری و کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە پایتەختێکی دێرینی عەرەبییە
ئەمرۆ هەینی ، محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین رایگەیاند بەغدا لە ڕووی فیکری و کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە پایتەختێکی دێرینی عەرەبییە ،ئاماژەیبەوەشکرد لوتکەی بەغدا بڕیارە چارەنووسسازەکان سەبارەت بە غەززە لەخۆدەگرێت .
محەممەد عەبدوڵڵا محەمەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ““لە لووتکەی بەغدا پرسی فەلەستین تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوەش بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و دامەزراندنی دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین لە زووترین کاتدا دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد،بەغدا لە ڕووی فیکری و کولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە پایتەختێکی دێرینی عەرەبییە و بەرنامەی لوتکەکەش پڕە لە بابەتگەلێکی گرنگ و هەمەچەشن کە جێگەی سەرنجی هەموو وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی فەلەستین لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی ڕوودەدات” وتیشی، هیوادارین لوتکەی بەغدا ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکات کە لە لوتکەی قاهیرە سەبارەت بە ئاگربەست و ئاوەدانکردنەوەی غەززە دراون، هەروەها ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی غەززە بکرێت کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە "دۆخی غەززە بە ئازارە، بە دەیان هەزار شەهید و زیاتر لە 200 هەزار بریندار و پێشگرتن لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان. بۆیە دەبێت فشار لەسەر قەوارەی زایۆنیستی هەبێت بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ و ڕێگەدان بە هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان".
