سەرۆک وەزیرانی میسر لە بەغداوە: یاداشتنامەکان ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق دەکاتەوە
مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر ڕۆژی پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن ئاسۆ بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق دەکاتەوە، هاوکات ئاماژەی بە ڕەتکردنەوەی ئاوارەکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان کرد.
مادبولی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ محەمەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە بە پەیوەندی برایەتی و عەرەبی و مێژوو بە عێراقەوە گرێدراوین، هەروەها کۆمپانیا میسرییەکان لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا توانایەکی گەورەیان بەدەستهێناوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بە بەرزترین کوالیتی”، ئاماژەی بەوەدا کە “گونجاوییەکی تەواو لە نێوان دیدگاکانی میسر و عێراقدا هەیە سەبارەت بە سیاسەتی ناوچەکە و ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە چەندین پڕۆژەی گرنگمان هەیە کە ئارەزووی جێبەجێکردنی لەگەڵ عێراق دەکەین"، ڕوونیشیکردەوە "یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن ئاسۆ بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق دەکاتەوە".
