سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە سەرۆکی فەڕەنساوە پێ گەیشت
"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە "ئیمانوێل ماکرۆن "سەرۆکی فەرەنسا،پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نیس بۆ زەریاکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆک کۆمار ،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "پاتریک دۆرێل " باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد،دوای گەیاندنی سڵاوی سەرۆکی فەرەنسا،باڵیۆز بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە "ئیمانوێل ماکرۆن "سەرۆکی فەرەنسا،بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نیس بۆ زەریاکان پێشکەش کرد.
سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆستدا کردەوە، و پێویستی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و فەرەنسا بکات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک کۆمار سڵاو و سوپاسی خۆی لە ڕێگەی باڵیۆز دۆرێلەوە بۆ سەرۆک ماکرۆن نارد لەسەر بانگهێشتنامەکە، و هیوای خواست کە لوتکەکە ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانی بەدەست بهێنێت بە شێوەیەک کە سوودی ژینگەیی و ئابووری بۆ گەلانی جیهان هەبێت.
لە لایەن خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پشتگیریکردنی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری دووپات کردەوە، و ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی عێراقی کرد لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
