سەرۆک کۆمار جەخت لە پێویستی سوود وەرگرتن لە دەستپێشخەری و پرۆژەکانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دەکاتەوە
سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی داڕشتنی داهاتووی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن جەخت لە پێویستی سوود وەرگرتن لە دەستپێشخەری و پرۆژەکانی ئەو ناوچانەی دەکاتەوە
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی دووشەممە 26 ی ئایاری 2025 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی داڕشتنی داهاتووی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بەڕێز ئۆلین وادینگتۆن کە تیایدا وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان دکتۆر حەسەن نازم ئامادەی بوو.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی ناوچەکانی ئاسیاو زەریای هێمن کردەوە وەک ناوەندێکی گەشەی ئابووری و هەمەچەشنی کولتووری، جگە لە بەکارهێنانی تواناکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا .
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە پێویستی سوود وەرگرتن لە دەستپێشخەری و پرۆژەکانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن کرد بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و ژینگەیی و تەکنیکی هاوبەش بە ئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئاماژەی بە گرنگی هەڵکەوتەی جوگرافیای عێراق کرد کە وای لێدەکات ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە پلانەکانی گەشەپێدان و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان زۆرێک لە وڵاتاندا.
لای خۆیەوە وادینگتۆن باسی لە پڕۆژەی داڕشتنی ئاسیا - زەریای هێمن کرد کە تیشک دەخاتە سەر هاوکاری ئابووری، هاوبەشی ژینگەیی و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراو و ناوەندەکان بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر.
