سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی سود وەرگرتن لە شارەزایی وڵاتانی پێشکەوتوو لە دامەزراندنی زانکۆکان دەکاتەوە
سەرۆک کۆمار لەمیانی پێشوازیکردنی لەسەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لەبەغداد جەختی لە پێویستی سود وەرگرتن لە شارەزایی وڵاتانی پێشکەوتوو لە دامەزراندنی زانکۆکان دەکاتەوە
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی کرد لە سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی دکتۆر مایکل ویلیام موڵنکس و شاندی یاوەری .
وتیشی لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی سود وەرگرتن لە شارەزایی وڵاتانی پێشکەوتوو لە دامەزراندنی زانکۆکان لەسەر بنەمای زانستی ڕەسەن کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە گەشەپێدانی ئەکادیمی و پرۆگرامی داهێنەرانە کە هاوتەریبێت لەگەڵ پێشکەوتنە زانستییەکاندا، نوێنەرایەتی هێزێکی بزوێنەری ڕاستەقینە بۆ پێشکەوتن و پشتیوانی لە بزووتنەوەی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی وڵات دەکات.
هەروەها سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی ستافی زانکۆی ئەمریکی و بەشداریکردنیان لەدەرچوونی پۆلێک خوێندکارانی شارەزای لەبوارە پسپۆڕییەکانیاندا کرد، هاوکات دەستخۆشی لەشێوازی وانەوتنەوەکانی زانکۆ و ئەو پرۆگرامە مۆدێرنانەی کرد کە بە خوێندکاران دەوترێتەوە.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی شاندەکە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ گرنگیدانی سەرۆک کۆمار دەربڕی بە پەرەپێدانی بواری مرۆیی و ئەکادیمی و پەروەردەیی لە عێراقدا و بانگهێشتی بەڕێزیانیشی کرد بۆ بەشداریکردن لەئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی خولی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ی زانکۆی ئەمریکی.
