سەرۆک کۆمار داوای بەردەوامی گفتوگۆی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر دەکات
عەبدولـلـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە داوای پێکهێنانی حکومەتێک کرد کە لە ئاست خواستەکانی هاووڵاتیان بێت و سەقامگیری وڵات مسۆگەر بکات.
سەرۆکایەتیی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتووە : "عەبدولـلـەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار ،لە بەغدا پێشوازی لە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی کرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە دیدارەکەدا"مەندەلاوی " پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ کۆچی دوایی (شەمال جەمال ڕەشید)ی برایەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،: کە لەدیدارەکەدا، گفتوگۆ کرا لەبارەی پێشهاتەکانی قۆناغی سیاسیی ئێستا و جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆ نیشتمانییەکان بۆ پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی ئیستیحقاقە دەستوورییەکان و مسۆگەرکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە خواستی هاوڵاتیان بەدی بهێنێت و سەقامگیریی سیاسی بپارێزێت.
