سەرۆک کۆمار پشتیوانی تەواوی عێراق بۆ مافەکانی گەلی فەڵەستین و سەربەخۆیی دەوڵەتەکەیان دووپات دەکاتەوە
عەبدولـلـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممەی، بۆ هاوتا فەڵەستینییەکەی، مەحمود عەباس، پشتیوانی عێراقی بۆ مافەکانی گەلی فەڵەستین و پشتیوانی تەواوی بۆ مافە ڕەواکانیان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیان دووپاتکردەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازیکرد لە مەحمود عەباس سەرۆک دەسەڵاتی فەلەستین.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات و گەلی برا تاوتوێ کرا، هاوکات جەختیانکردەوە لەسەر بەردەوامیی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستی پتەوی عێراقی لەبارەی کێشەی فەلەستین و پشتیوانی تەواویان لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان دووپاتکردەوە و ئاماژەیکرد بەوەی لە کەرتی غەززە و ناوچەکانی دیکەدا گەلی فەلەستین روو بەرووی بونەتەوە کە بە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دادەنرێت.
سەرۆک ڕەشید جەختیکردەوە لەسەر پێویستی هاریکاریی نێودەوڵەتیی جددی لەسەر ئاستە جیاجیاکان بۆ گەیاندنی کۆمەک و فریاگوزاری بۆ گەلی فەلەستین دوای ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی کە رووبەرووی بونەوە، هەروەها کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی و خۆراکی پێویست.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە سەر پێویستی گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتیی لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو دەستدرێژییانە.
لای خۆیەوە مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ پاڵپشتی عێراق لەسەر ئاستی گەل و ئاستی رەسمی بۆ گەلی فەلەستین و دۆزی دادپەروەرانەیان و جەختیکردەوە لە پەیوەندیی پتەوی نێوان هەردوو وڵات و گەل.
دیدارەکە بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران و پسپۆڕان لە سەرۆکایەتی کۆمار، دکتۆر عەلی شوکری، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆمار، گوهدار محەمەد سەعید و باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردن، عومەر بەرزنجی، لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوانی فەلەستین بەڕێوەچوو .
