سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئازەربیجان دەکات
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا لێکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە, ئەنجامی دا، سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید هیوای سەرکەوتنی بۆ ئیلهام عەلیێڤ خواست لە ئەرکی سەرۆکایەتی و درێژەدان بە رۆڵی گرنگی لە بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئازەربیجانی دۆست.
هەروەها سەرۆک کۆمار ویستی عێراقی بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بەدەستبهێنێت و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا بەرقەرار بکات.
لای خۆیەوە، سەرۆک ئیلهام عەلیێڤ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک لەتیف جەمال رەشید دەربڕی بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و پیرۆزباییکردن لێی لەپای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا، ئاماژەی بە سەردانە سەرکەوتوەکەی سەرۆک کۆماریش کرد، کە لە ماوەی رابردودا بۆ ئازەربایجان ئەنجامی دا، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر ویستی پەرەپێدان و پێشخستنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست
