سەرۆک کۆمار پێشانگای نێودەڵەتی پەرتوکی نەجەف دەکاتەوه
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشانگای نێودەڵەتی پەرتوکی نەجەفی کردەوه
بەشی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتوکی نەجەفی بەئامادەبوونی پارێزگاری نەجەف، ئەندازیار یوسف کەناوی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دکتۆر حوسێن عیساوی و ژمارەیەک لەبەرپرسان کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک کۆمار لەوتەیەکدا کە لەکردنەوەی ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، جەختی لەوە کردەوە کەشاری نەجەف پایتەختی زانست و ئەدەب و شاری زانایانە و لەسەر خاکەکەی ناوەندێکی زانستی دامەزراوە کەتەمەنی زیاتر لە هەزار ساڵە و خوێندنگەکانی زانایانی گەورە و نووسەرانی پێگەیاندوە و ئاماژەی بەوەشدا کەئەنجامدانی ئەم بۆنەیە لەسەر خاکی نەجەف مانایەکی تایبەتی هەیە.
وتیشی ڕژێمی پێشوو سەرنجی خستبوە سەر نەجەف، نەک بۆ چاودێری بەڵکو وەک دوژمنایەتیکردن و زۆریش هەوڵیدا بڵێسەی زانستی نەجەف بکوژێنێتەوە، لەڕێگای بەئامانجگرتنی زانایان و نووسەران و تەنانەت خوێنەرانی شارکە، بەڵام ئەم ئامانجگرتنە هاندەرێک بوو بۆ خەڵکی نەجەف بۆ ئەوەی ڕوو لە خوێندنەوە و نووسین بکەن، لەبەر ئەوەیە کەنەجەف هەر وەک چۆن هەموو عێراق بەملکەچ نەکردن مانەوە .
سەرۆک کۆمار سوپاسی بەرپرسیارانی ئەم چالاکییە زانستییە نوێبووەوە کرد و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەکیش خواست کەشوێنپێی پێشینەکانیان لە هەڵگرتنی ئاڵای خوێندنەوە و ڕۆشنبیری و داهێناندا گرتوەتەبەر.
