سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەکات
سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023-12-7 لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی .
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لە میانی دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵات تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و دەستەبەرکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان کرایەوە.
هاوکات باس لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان کرا و یەکلاکردنەوەی ئەم کەیسە مرۆییەش بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابوری چارەسەر دەکرێت.
لە بەرامبەردا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی باسی لە پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات کرد و هەوڵە بەردەوامەکان لەوبارەیەوە باسکراو هەروەها گرنگی چڕکردنەوەی کاری ئەمنی و هەواڵگری لە چاودێریکردنی سنوورەکان و هەوڵدانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات .
