سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای حەج و عومره کرد
سەرۆک کۆمار پێشوازی لەسەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای حەج و عومره کرد
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی چوارشەممە 30 ی نیسانی 2025 لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای حەج و عومرە شێخ سامی مەسعودی.
وتیشی لەدیدارەکەدا، باس لەئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن کرا بۆ وەرزی حەج و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە حاجیانی عێراقی دەکرێت. لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست کردەوە بۆ دڵنیابوون لەناردنی حاجیانی عێراق بۆ مەککەی موکەڕەمە و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان تا تەواوبوونی ڕێوڕەسمی حەج و گەڕانەوەیان بەتەندروستی و سەلامەتی.
لای خۆیەوە، شێخ سامی مەسعودی بەدواداچوونی سەرۆک کۆماری بۆ دۆخی حاجیانی عێراقی بەرزنرخاند و ڕوونکردنەوەی پێویستی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد سەبارەت بەو ئاسانکاریانەی کۆمسیۆنەکەیان لەم وەرزەدا پێشکەش بە حاجیانی دەکات.
