سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی "پارێزگای زوێبر" دەدات
سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی "پارێزگای زوێبر" دەدات و داواکارییەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ په‌سه‌ندكردنی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی په‌رله‌مانی عێراق كه واژۆی سه‌فوان به‌شیر جهرجری ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه تێیدا هاتوه، دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كه 100 په‌رله‌مانتار واژۆیان كردوه، داواده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر به پارێزگاكردنی قه‌زای زوبێر به‌پێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان.
قەزای زوبێر قەزایەکی عێراقییە ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای پارێزگای بەسرە، لە 2ی (کانونی دوەم/1)ی 1964 دامەزراوە، ڕووبەرەکەی 11 هەزار و 618 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و هه‌ریه‌ك له ناحیه‌كانی سه‌فوان و ئوم قه‌سر له‌خۆده‌گرێت و كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی نزیكه‌ی 930 هه‌زار كه‌سه.
ئه‌و داواكاریه له كاتێكدایه 14ی ئه‌م مانگه، پەرلەمانی دەنگی لە سەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجەدا كە لە هەر چوار ماددە و هۆكارەكانی دەرچونی یاساكە پێكهاتوە و به‌فه‌رمی بو به 19همین پارێزگای عێراق.
