سەرۆکایەتی کۆمار لێبوردنی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ هەزاران دەستگیرکراو ڕەتدەکاتەوە
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لە وەڵامی پەرلەمانتارێک کە گوتبووی، لێبوردنی تایبەتی سەرۆکایەتی بۆ هەزاران دەستگیرکراو دەرچووە.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "بە تەواوی و بە وردی نکۆڵی لەوە دەکەین کە لە چاوپێکەوتنێکی پەرلەمانتار حەبیب ئەلحەلاوی لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندن سەبارەت بە بەخشینی بڕیاری لێبوردنی تایبەت لە سەرۆکی کۆمار بۆ هەزاران تۆمەتباری دەستگیرکراو"، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرواری دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید لە ڕۆژی 13/10/2021 تاوەکو ئەمڕۆ، بڕیاری لێبوردنی تایبەتی تەنها بۆ 22 تۆمەتباری سەرجەم مەزهەب و نەتەوەکان دەرکردووە.
زانیاری زیاتر...
ڕۆژی سێشەممە (21ـی کانوونی دوومی 2024)، دەنگدان لەسەر سێ یاسا لە پەرلەمانی عێراق درا، هەمواری یاسای باری کەسێتی کە دەنگی زۆرینەی لەسەر درا و یاساکە هەموارکرا، ئەو یاسایەی کە پەرلەمانتار و لایەنە شیعەکان داوایان کردبوو کە ڕێگە بە مارەکردنی کچی تەمەن 9 ساڵان دەدات و یاسای ساڵی تەمەنی هاوسەرگیری کچ لە 18 ساڵیەوە بووە 9 ساڵان، ئەمەش دوایک هەموارکردنی.
پڕۆژەیاسای دووەم کە دەنگی لەسەر درا، گەڕانەوەی مافی خانوو و زەوی ماف زەوتکراەکانی پارێزگای کەرکووک، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ئەم موڵکانە لە خاوەنە ڕەسەنەکانیان وەرگیرابوو، ئەم پرۆژە یاسایەی کە فراکسیۆنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق داوایان کردبوو.
پڕۆژەیاسای سێیەم، دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردەیی گشتی کە لایەنە سوننیەکان داوای جێبەجێکردنیان دەکرد، بەمەبەستی لێبوردەیی گشتی بۆ زیندانیانی عێراق، ئەو یاسایەی کە مشتومڕی جیاوازی لێکەوتەوە و زۆرێک لە چالاکوان و گرووپ و لایەنەکان بە (گەڕانەوەی تیرۆر) ناویان بردووە.
