سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی تەقینەوەکانی ئێران دەکات
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆرستییەکانی شاری کرمانی ئێران کرد،هاوکات پشتیوانی و پاڵپشتی عیراق بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە شەرمەزارکەرانە دوپاتدەکاتەوە
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند"سەرۆکایەتی کۆمار ئەو تەقینەوە تیرۆریستیانە ئیدانە دەکات، کە لە شاری کرمانی ئێران رویاندا و دەیان هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستدا و برینداربون".
سەرۆکایەتی کۆمار بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی"پشتیوانی و پاڵپشتی عێراق بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە شەرمەزارکەرانە دوپاتکردەوه".
سەرۆکایەتی کۆمار سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ئەو روداوە دڵتەزێنەوە دەڕبڕی،نزای بۆ خوای گەورەش کرد قوربانییەکان بخاتەبەر رەحمەتی خۆی و سەبوری و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت، هەروەها بە زوویی شیفای برینداران بدات.
