سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنی دەسەڵاتی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەکان کرد
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ،سەرۆکایەتی یازدەهەمین دانیشتنی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی کرد کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی پارێزگاکان و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە بنەڕەتییەکان کرا لە نێو پێشینەکانی بەرنامەی حکومەتدا، جگە لە دەرکردنی ڕێنمایی و بڕیاری تایبەت بە بابەتەکانی سەر خشتەی کار.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند:"لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی مافی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەت هەموو تواناکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە گرنگە دیموکراسییە سەرکەوتوو بێت و هەموو پێداویستییە پێویستەکان دابین بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و ڕەوا و شەفاف، جگە لە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هاوڵاتیان لە پێناو ئەنجامدانی مافی دەستووری خۆیان لە دەنگدان.
ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتووی دابین کردووە بۆ کۆمسیۆن، کە بووە هۆی تەواوکردنی ڕێوشوێنەکان و تەواوکردنی ئەو خشتەیەی کار کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە پلانی بۆ دانراوە، ئاماژەشی بەوەدا کە لیژنەیەکی ئاسایشی باڵا پێکهێنراوە مەبەستی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و سەقامگیر بۆ هەڵبژاردن و کاندیدەکان و بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانیان.
هەر لە دانیشتنەکەدا سودانی ئاماژەی بەوەدا بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هەندێک پارێزگا لە بەرژەوەندی پارێزگار و لیستی هەڵبژاردنەکەی بووە هۆی بێزارکردنی هەموو کاندیدەکان و ئەم بابەتە لەڕووی کارگێڕی و یاساییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی دادپەروەری و دەرفەتی یەکسان و بەکارنەهێنانی دەسەڵاتی دارایی و ئیداری لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا و بەکاری نەهێنن لە بەرژەوەندی ئەو لیستانەی کە سەرکردایەتی دەکەن هەروەها فەرمانی بە هەموو پارێزگارەکان کرد کە ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاکانیان بپارێزن، و دەزگا ئەمنییەکانیش بەردەوام بن لە بەدواداچوون بە دوای هەر حاڵەتێکی پێشێلکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە دژایەتی کردنی کاندیدەکان و هێزە سیاسییەکان، چونکە ئەو کردەوانە نایاسایین و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
دانیشتنەکە بەردەوام بوو لە تاوتوێکردنی بابەتەکانی بەرنامەی کار، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و دەنگ لەسەر ئەمانەی خوارەوە درا:
1- پارێزگاکان پەرە بە ژێرخانی ئەو خاڵە سنورییانە بدەن کە دەکەونە ناو سنوورئ جوگرافی پارێزگاکەوە لە رێژەی تەرخانکراوی (20%) بۆ ئەو فەرمانگانەی کە لەو دەروازانەدا کاردەکەن بەپێی ماددەی (21/دووەم) لە یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە (13) ی ساڵی 2023دا.
2- پارێزگای بەغداد بڕی (3) ملیار دینار لە بودجەی پەرەپێدانی هەرێم تەرخان بکات بۆ دروستکردنی بینایەک بۆ دەستەی دەروازە سنورییەکان.
3- پارێزگاکان هەڵسن بە تەرخانکردنی دارایی پێویست لە بودجە و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە پاککردنەوە بۆ ئەنجامدانی کاری پاککردنەوە لەو دەروازە سنوریانەی کە دەکەوێتە سنوورە ئیدارییەکانیانەوە.
لە درێژەی چاکسازی کارگێڕی و داراییدا، بڕیاردرا وەزارەتی دارایی لە 2ی کانوونی دووەمی 2023وە یەکەیەکی ژمێریاری لە هەر قەزایەکی سەر بە هەر پارێزگایەک بکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی (22) ی یاسای ئەو پارێزگایانەی کە پەیوەندیان بە هەرێمەوە نیە، ژمارە (21 ی ساڵی 2008) کە هەموارکراوە و لە ساڵی دارایی 2024ەوە دەست پێدەکات.
لە چوارچێوەی پشتیوانی بەردەوامی حکومەت بۆ کەرتی وەرزش، بڕیار درا لیژنەیەک پێکبهێنرێت لە نوێنەرانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و دەستەی هەماهەنگی و دەستەی ڕاوێژکاران بۆ پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بەوەی پارێزگاکان هەڵسن بە بەڕێوەبردن و چاککردنەوە و پاککردنەوەی ئەو یاریگا ودامەزراوە و شارە وەرزشییانەی کە تێیاندا دامەزراون بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی وەرزش و لاوان.
