سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی بە سزا گەیاندنی پاشماوە بەعسییەکان دەدات: "لەهەر شوێنێک بن"
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شەیاع سودانی لە پۆستێکی بە زمانی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی: "پیاوانی ئاسایشی نیشتمانی، هاوشانی هەوڵە ئەمنییەکانی دەوڵەت، سەلماندیان کە خۆبەخشییان بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕوات، بۆ چەسپاندنی یاسا و دڵنیابوون لەوەی کە کەس ناتوانێت لە سزا ڕزگاری بێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردۆتەوە، لەگەڵ بەدیهێنانی دادپەروەری بە دەستگیرکردنی پاشماوەی ڕژێمی بەعسی سەدامی و بکوژانی شەهید ئایەتوڵڵا سەید محەممەد باقر سەدر و خوشکەکەی و کۆمەڵێک شەهید لە بنەماڵەی "ئال حەکیم" و هەزاران عێراقی کە لە زیندانەکاندا سەرکوت کران، ئێمە جەخت لەسەر بەدواداچوون و گرتنی تاوانباران دەکەینەوە ئەگەر هەرچەندە ماوەیەکی زۆریشە هەڵاتوون.
هەوڵی دڵسۆزانە بەهەمان گوڕ و تین بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن و ڕاوەدوونانی هەموو ئەوانەی تاوانیان دژ بە عێراقییەکان ئەنجامداوە، لەهەموو کات و شوێنێکدا، ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ گەلەکەمان و هەموو چەوساوێک و شەهیدێک.
