سەرۆکوەزیرانی عێراق کوژرانی بەرپرسێکی باڵای داعش ڕادەگەیەنێت
محەممەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کوژرانی بەرپرسێکی باڵای داعش ڕادەگەیەنێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا بە زمانی کوردی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە، عێراقییەکان بەردەوامن لە سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرەکانیان بەسەر هێزەکانی تیرۆردا، پاڵەوانەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بە پشتیوانی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان تیرۆریست عەبدولڵا مەکی موسڵح رفاعی بکوژن، کە بە (ئەبو خەدیجە) ناسراوە و پۆستی بەناو (جێگری خەلیفە کە بە والی عێراق و سووریا و بەرپرسی لیژنەی ڕاسپێردراو و بەرپرسی نوسینگەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە ناسراوە) هەیە، و بە یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت.

محەممەد شەیاع سودانی دەڵێت: پیرۆزبایی لە عێراق و عێراقییەکان و هەموو گەلانی ئاشتیخواز دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە ئەمنییە گرنگە.

