سەرۆکی ئیسرائیل: هەر وڵات یان گرووپێک هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەمان هێرشی دەکەینە سەر
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کابینەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بە هێرشکردنەسەر ئیسرائیل تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو و باجی ئەو هێرشەش دەدات، جەختیشی کردەوە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران شکستی خواردوە.
ناتانیاهۆ وتیشی: هەر وڵات یان گرووپێک هێرش بکەنە سەر وڵاتەکەمان هێرشی دەکەینە سەر.
لای خۆشییەوە جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە هەموو جۆرێک بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین و لەسەر چۆنییەتی وڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە هەماهەنگی داین.
شایەنی باسە، شەوی ڕابردوو سێشەممە، ئێران لە هێرشێکدا بە نزیکەی 200 مووشەک هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا، هەر لەو بارەیەوە سوپای پاسدران ڕایگەیاند، هێرشەکەمان لە تۆڵەکردنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، حەسەن نەسرولڵا و عەباس نیلفرۆشان ئەنجامداوە و 90% مووشەکەکان ئامانجی دیاریکراویان پێکاوە.
