سەرۆکی ئەمەریکا داوای کرد کە بزووتنەوەی حەماس بە تەواوی لەناو ببرێت
سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بە کەناڵی CBSـی ڕاگەیاند كه ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەگەر غەززە داگیر بکات و ئاماژەی بەوەشکرد هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بەشداری لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکاندا بکەن.
بایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا كه ئاژانسی موتەڵع بەدوای چووەوە، لەگەڵ بەرنامەی "60 خولەک - 60 Minutes" جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل یەکێک لە باشترین هێزەکان لە جیهاندا هەیە و دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی هەموو ئەو پێداویستیانە دابین دەکات کە ئیسرائیل پێویستی پێیەتی.
بایدن وتیشی: "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دۆزینەوەو ئازادکردنی ئەوانەی هێشتا لە ژیاندان و لەلایەن حەماس بەدیل گیراون"
سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنەکەدا جەختی کردەوە کە دەبێت حەماس بە تەواوی لەناو ببرێت، بەڵام لەسەرتا دەبێت دەسەڵاتێکی فەڵەستینی هەبێت و ڕێگایەک هەبێت بۆ دەوڵەتێکی فەڵەستینی.
