سەرۆکی تورکیا و سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە ئیسلام ئاباد بەیاوەری بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە کۆبوونەوە
سەرکكۆماری وڵاتی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئیسلام ئاباد، پایتەختی وڵاتی پاکستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، شەھباز شەریف کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراوە لە بارەگای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی پاکستان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ئاژانسە میدیاکانی سەر بە حکومەتی تورکیا، شاندی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا، ھەر یەک لە وەزیری دەرەوە، ھاکان فیدان وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مەھمەت فاتیح کاجر و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراھیم یوماکڵی و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاکساکالی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک، بینالی یڵدرم ڕاوێژکاری سەرکۆمار، عاکیف چاغتای کڵچ و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان فەخرەدین ئاڵتوون ئامادەبوون و هیچ ئاماژەیان بە ئەنجام و ناوەڕۆکی کۆبنەوەیان نەداوە.
