سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: نوسراوێكی كهیسی دادگاییكردنی ون بوه
بورهان رهشید گوڵه، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت "نوسراوێکمان رەوانەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم کردوە، بەڵام دوای مانگێک ئاسایشی سلێمانی پێیانوتوین کە نوسراوەکە ونبوە".
بورهان رهشید گوڵه، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی له لێدوانێكدا وتی"بەپێی یاسا نابێت لە ئێستادا لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار دادگایی بکرێن، چونکە ئێمە نوسراوێکمان رەوانەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم کردوە، بەڵام دوای مانگێک ئاسایشی سلێمانی پێیانوتوین کە نوسراوەکە ون بوە و ناچار نوسراوێکی دیکەمان رادەستی ئاسایش کردوە ".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی "بەپێی یاسا، تاکو دادگای تەمیز وەڵامی نوسراوەکەی ئێمە نەداتەوە، ناتوانرێت دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار دەستپێبکات."
ئاماژهی بهوهشدا،" ناکرێت بەبێ ئاگاداری ئێمە دادگاییکردنی ئەو کەسانە ئەنجامبدرێت، ئێستاش دۆسیەکە تەنیا لەقۆناغی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانە."
ئهوهشی خستهڕو"داواکارین بەزوترین کات نوسراوەکەمان ئاراستەی دادگای پێداچونەوە بکرێت، بەڵام ئەوەی تێبینیمان کردوە پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت ".
لەبارەی هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە بۆ دادگای هەولێر، بورهان رهشید گوڵه وتی"جارێ نازانرێت کە ئایا دادگای پێداچونەوە دۆسیەکە دەگوازێتەوە بۆ دادگای هەولێر، یاخود دەینێرێتەوە بۆ دادگای سلێمانی."
