سەرۆکی دادگای فیدراڵ لەبەردەم سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد
دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٣ ی تەمووزی 2025 لە کۆشکی بەغداد، لەبەردەم سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، سوێندی یاسایی خوارد.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،تیایدا هاتووە،سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لەدادوەر مونزر حسێن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەڕاپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکەیدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی دادگای باڵای فیدراڵ لە ئەرکە دەستوورییەکانیدا دووپات کردەوە.
وتیشی هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەڕۆڵی جەمسەریی دادگا کرد، لەپاراستنی پرۆسەی دیموکراسی ومسۆگەرکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان ،هاوکات دوپاتی لەوە کردەوە کە ڕێزگرتن لە دەستوور و پەنابردن بۆ بڕگەکانی کۆڵەکەیەکی گرنگن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و دادپەروەر، لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و پشتیوانی لە سەربەخۆیی دادگا وەک پارێزەری دەستور دەربڕی و جەختی لەپابەندبوونی بەبڕگەکانی دەستوور و یاسا ودەستەبەرکردنی سەربەخۆیی دادگا و پاراستنی لە هەر دەستوەردانێک کردەوە.
