سەرۆکی هەرێم فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/5/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:- نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، بڕيارى دا به هێنانهكايهى قه‌زاى خورماڵ له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيهى خورماڵ.
ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه و خزمه‌تى زياتر به خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات.
