سەرۆکی کۆریای باشوور حوکمی سەربازی و باری نائاسایی لە کۆریای باشوور ڕاگەیاند
سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک یوۆل لە وتارێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا درەنگانی شەوی ڕۆژی سێشەممە بە کاتی کۆریای باشوور حوکمی سەربازی ڕاگەیاند و گوتی: ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی وڵات لە هێزە کۆمۆنیستەکان (شیوعی) پێویستە.
سەرۆکی کۆریای باشوور، یون ئاماژەی بەوەنەدا کە چ ڕێوشوێنێک دەگیرێتەبەر دوای ئەو بڕیارە، ئاماژەی بە پێشنیارێکی پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور کرد کە زۆرینەی کورسی پەرلەمانی هەیە، بۆ لابردنی گەورە داواکارانی ڕای گشتی و ڕەتکردنەوەی پێشنیاری بودجەی حکومەت.
یون لە وتارەکەیدا گوتی: "بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبرال لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان (شیوعیەکان) لە کۆریای باکوور و لەناوبردنی پێکهاتەکانی دژی دەوڵەتی کۆریای باشوور، باری نائاسایی یاسای سەربازی ڕادەگەیەنم".
ئاژانسی هەواڵی یونهاپی کۆریای باشوور لە زاری وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوورەوە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی یون حوکمی سەربازی ڕاگەیاند، وەزیری بەرگری کۆریای باشوور فەرمانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە باڵاکان کرد و داوای هۆشیاریی زیاتری کرد.
لەکاتێکدا دوای ئە بڕیارەی سەرۆکی کۆریای باشوور، هەزاران هاوڵاتی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دژی ئەم بڕیارە دەربڕی، لەبەرامبەردا سووپای کۆریای باشوور هێنراونەتەسەر شەقامەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران کە دژی ئەم بڕیارەی سەرۆکی کۆریای باشوور ڕژانە شەقامەکان.
