سەرۆکی یەکێتیی: ئێزدییەكان بەشێكی گرنگ و كاریگەری كوردستانن
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات و دەڵێت،"ئێزدییەکان بەشێکی گرنگ و کاریگەری کوردستانن، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لەو مێژووە دەڕوانێت و وەک ھەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پاراستنی مافەکانتان".
لەدەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیی هاتووە"جەژنی رۆژوو لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و ھیوادارم ئەم جەژنە لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن".
وتیشی،ئێزدییەکان بەشێکی گرنگ و کاریگەری کوردستانن و لەمێژووی خەباتی گەلەکەماندا رۆڵێکی دیار و بەرچاویان ھەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لەو مێژووە دەڕوانێت و وەک ھەمیشە پشتیوان دەبێت بۆ پاراستنی مافەکانتان.
سەرۆکی یەکێتیی لەکۆتایی پەیامەکەیدا وتی"لەم بۆنەیەدا جەخت لە ھەنگاوی کرداری دەکەینەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ژیان بۆ ناوچەکە، ئێمەش پاڵپشت و پشتیوان دەبین.
