سەرۆکی یەکێتیی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان سەرۆك کۆمارى نوێى ئێران دەکات
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆك کۆمارى نوێى ئێران دەکات.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران کرد و ڕایگەیاند، دکتۆر مەسعود پزیشکیان، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.
بافڵ تاڵەبانی گوتیشی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان، هەروەها دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.
