سەرەڕای بانگهێشتی ترەمپ... ئێران ڕەتیدەکاتەوە بەشداری لە لوتکەی شەرم شێخ بکات
میدیای ئێران له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری کۆبونەوەی شەرم شێخ لە میسر ناکات، كه تایبه‌ته به واژۆكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی غه‌ززه، وه‌ك له پلانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا هاتوه.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم له‌زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لهوهكردوه، تاران سەرەڕای ئەوەی بانگهێشت کراوە بۆ بەشداریكردن لە لوتکەی شەرم شێخ، به‌ڵام به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ناکات.
پێشترماڵپهڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بانگهێشتی ئێرانی کردوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی شەرم شێخ.
بڕیارە سبەی دوشەممە، لوتکەی شەرم شێخ بە بەشداریی سەرکردەکانی 25 وڵات لە میسر بەڕێوەبچێت، هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فڕه‌نسا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌شداری ده‌كه‌ن.
