سەقامگیری ناوخۆیی و ئاڵنگارییەکانی دەرەوە... ڕەشید و حەکیم کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئایندەی قۆناغەکە
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سەید عەمار حەکیم، پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی دووپاتدەکەنەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە،" سەرۆک کۆمار، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، لە بەغدا، پێشوازی کرد لە سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.
وتیشی لە دیدارەکەدا، ڕەوشی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان تاوتوێکران .
ئاماژەی بەوەشکرد جەختیان کردە وە لە سەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەردەوامبوونی هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان، لە پێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی عێراقییەکان.
هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کرا، و جەخت لەسەر گرنگی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی کرا.
