شاخەوان عەبدولڵا: دۆخی کەرکوک ئاسایی بۆتەوەو لێکۆلینەوە دەستپێدەکات
جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق، شاخەوان عەبدولڵا رۆژی سێشەممە رایگەیاند: "دۆخی کەرکوک ئاسایی بۆتەوەو توانرا هەموو هەمەڕ و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لەنێو گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک بکشێنرێتەوە و هاتووچۆ ئاسایی بێتەوە".
شاخەوان عەبدولڵا ڕوونیکردەوە، کە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق راپۆرتێکی ورد لەسەر روداوەکانی کەرکوک ئامادە دەکات و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکات، بەپێ ئەنجامەکە بەدواداچوونی لیژنەکە، پەرلەمان رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.
ئەمەش لەدوای خۆپیشاندانی کوردانی شاری کەرکوک دێت دژ بە داخستنی ڕێگەی سەرکی کەرکوک - هەولێر لە رۆژی (2ـی ئەیلولی 2023)، بەوهۆیەوە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراقی و هاولاَتییانی عەرەب و تورکمانانی ناوچەکە دروست بوو، لە ئەنجامدا زیاتر لە 4 هاوڵاتی کورد گیانیان لەدەستدا بەهۆی فیشەکی هێزە ئەمنییەکانی شارەکە و دەیانی تر بریندار بوون.
